
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی هێرشیکردە سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی نوسەیرات و بەهۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن، لە هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە کەمپی نوسەیرات کە نزیکەی حەوت هەزار ئاوارەی تێدا نیشتەجێبوون، لانیکەم 16 کەس شەهیدبوون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی میدیا عەرەبییەکان، ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕكەوە هێرشەکەی ئەنجامداوە و نهۆمەکانی سەرەوەی قوتابخانەکەی کردووەتە ئامانج.
شەڕی غەززە پێ دەنێتە مانگی دەیەمینییەوە و هێشتا هەوڵەکانی ئاگربەست بە ئەنجام نەگەیشتوون، مانگی ڕابرووش ئیسرائیل هێرشێکی هاوشێوەی کردە سەر قوتابخانەیەکی دیکە و بەهۆیەوە لانیکەم 35 کەس کوژران.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




