
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تڕەمپ ڕایگهیاند: “تورکیا به سەرکردایەتی بەڕێزتان (سەرکۆمار ڕهجهب تهیب ئەردۆغان) لە ڕووی سەربازییەوە بووەتە وڵاتێکی زۆر بەهێز”.
باسک نێت – ڕاپۆرت
تڕەمپ کە بۆ بەشدارییکردن لە ٣٦هەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتەکانی ناتۆ گەیشتە ئەنقەرە، بە میوانداری ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا بۆ رۆژنامهنووسان قسەیکرد
تڕەمپ ڕایگهیاند: “تورکیا به سەرکردایەتی (سەرکۆمار ئەردۆغان) لە ڕووی سەربازییەوە بووەتە وڵاتێکی زۆر بەهێز”.
سەرۆکی ئەمریکا تڕەمپ، ئاماژەی بەوەکرد ڕێزێکی زۆر بۆ سهركۆمار ئەردۆغان دادەنێت و، گوتی: “لە ڕاستییدا ئەمە لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتدایە (تورکیا-ئەمریکا)”.
“دەتوانم بڵێم لە ئێستادا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا لە باشترین ئاستدایە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە” تڕەمپ وای گوت و، سهبارهت به سهركۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: “ئێوە سەرکردەیەکن لە ههموو جیهاندا ڕێزتان لێدەگیرێت”.
تڕەمپ باسی لهوهكرد كه بە تریلیۆنەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە ناتۆدا کردووە و، ڕایگهیاند: “بۆچی؟ بۆ پاراستنی وڵاتانی ئەورووپایی، کەنەدا و ئەوانی دیکە. بە گشتیی بۆ پاراستنی وڵاتان لەو هەڕەشانەی پێشتر لە یەکێتیی سۆڤییەتەوە و ئێستاش لە ڕووسیاوە دێن”.
سهرۆكی ئهمریكا تڕەمپ ئهوهشی خستهڕوو کە پەیوەندی باشیان لەگەڵ تورکیا هەیە و، سەبارەت بە فڕۆکەکانی F-35 جەختی لەسهر ئهوە کردەوە تورکیا بەراورد لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکە هاوبەشێکی زۆر بەوەفاترە و، ڕایگهیاند: “کەواتا ئەمە بە دڵنیاییەوە بابەتێکە ڕەچاوی دەکەین. ئەمە فڕۆکەیەکی نایابە، باشترینە، لە ئێستادا بە جیاوازییەکی زۆر، باشترین فڕۆکەیە و ئەمە بە دڵنیاییەوە بژاردەیەکە بڕیاری لەسەر دەدەین”.
ههروهها سهرۆكی ئهمریكا تڕەمپ ئاماژەی بەوەکرد كه سەبارەت بە ناتۆ تووشی بێهیوایی بووە و، گوتی: “(لووتکەی ناتۆ) بە ڕوونی، ئەگەر لە تورکیا ساز نەکرایە و دۆستەکەم کە سەرکردەیەکی زۆر بەهێز و کەسایەتییەکی زۆر کاریگەرە لێرە نەبووایە، لهوانهبوو بەشداری تێدا نەکەم”.
سهبارهت به سزاکانی کاتسا، تڕهمپ گوتی: “دەتوانم بڵێم دەتوانین سزاکان هەڵبگرین”.




