جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

دەبێت سەرجەم گرووپە چەكدارییەكان چەك بكرێن و هەڵبووەشێندرێنەوە

زەیدی و باراك: بڕیارە گرنگەكە دراو دەبێت سەرجەم گرووپە چەكدارییەكان چەك بكرێن و هەڵبووەشێندرێنەوە

باسک نێت
دوای سەردانیكردنی تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق و پێشوازیكردنی لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، چەندین بڕیاری گرنگ دران و هەردوولاش لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد:

پابەندبوونی هاوبەشی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی عەلی زەیدی و حكومەتی ئەمریكا بەسەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ بەهاوبەشییەكی بەهێزو قازانجی هاوبەشی ئەمریكاو عێراق.

 جێبەجێكردنی پلانی داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گرووپە چەكدارییانەی لەدەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەتی عێراقن.

باراك چاوەڕوانیی ترەمپی گەیاند بۆ پێشوازیكردن لەزەیدی لەكۆشكی سپی لەناوەڕاستی مانگی تەمموز بۆ گفتوگۆكردن لەسەر داهاتووی پەیوەندیی هەردوولا.

مسۆگەركردنی بێلایەنیی عێراق لەململانێكان و ڕێگریكردن لەبەكارهێنانی خاكەكەی لەهیچ لایەنێكەوە بۆ هەڕەشەكردن لەئاشتیی ناوچەكە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق پابەندبوونی عێراقی بەقووڵكردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانەكانی نێوان هەردوو وڵات دووپاتكردەوە.

هەردوولا پێشوازییان لەبڕیارەكەی عێراق كرد بۆ تەواوكردنی مۆڵەتی كارپێكردنی كۆمپانیای ستارلینك تابتوانێت خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئاست بەرزی جیهانی بۆ بەكارهێنەرانی عێراقی دابین بكات.

دەستپێكردنی دانووستان لەگەڵ كۆمپانیای شیڤرۆن بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی ڕۆژئاوای قورنە-2و ناسرییە بۆ سوودی هاوبەشی هەردوو وڵات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close