
ترەمپ: ئەگەری هەیە هێرشی سەر ئێران دەست پێبکاتەوە
باسک نێت
ڕۆیتەرز لە زاری ترەمپەوە:
ئاگاداری سەرەداو و چەمکەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران کراومەتەوە و لە داهاتوودا دەقی وردی ڕێککەوتنەکەم پێ دەگات.
گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران زۆر کاریگەر و بەهێزە.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران: ئەگەری هەیە ئەوە ڕوو بدات.
سەرکردایەتی پێشووی ئێران کۆتایی هات و ئێرانییەکان لە ئێستادا نازانن سەرکردەکەیان کێیە.
ئێران بەرەوڕووی لێدانی وێرانکەر بووەتەوە و ئێستا بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانی لە ئەڵمانیا بە بڕی زیاتر لە ٥,٠٠٠ سەرباز کەم دەکاتەوە.
ڕیزێک لە کەشتییەکان بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێوەن بۆ ئەوەی نەوت لە وڵاتەکەمان بکڕن.
بەم زووانە ئەو پلانە تاوتوێ دەکەم کە ئێران هەر ئێستا بۆی ناردووین.
بەم زووانە ئەو پلانە تاوتوێ دەکەم کە ئێران بۆی ناردووین، بەڵام پێناچێت پلانێکی قبوڵکراو بێت.
ئێرانییەکان نرخێکی ئەوتۆیان بەرامبەر ئەو کارانەی کردوویانە نەداوە کە شایستەی بێت.
لە هێڵە گشتییەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ئاگادار کراومەتەوە.




