جیهانڕاپۆرتهەواڵ

چوار سەربازی ئیسرائیل بەدیل گیران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەبۆسەیەکی چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس لەگەڕەکی زەیتونی شاری غەززە، سەربازێکیان کوژراوەو دوو سەربازی دیکەشیان برینداربون، سەرباری ئەوەش، چوار سەربازیی دیکەیان ونبونه‌، حه‌ماس-یش وێنه‌ى چوار چه‌كداره‌ دیله‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل جیا لەسەرچاوەکانی سوپا، بڵاویانکردەوە، لەبۆسەیەکی چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس، سەربازێکی ئیسرائیل کوژراوەو 9 سەربازی دیکەش برینداربون، هاوکات چەند سەربازێکیش برینەکانیان سەختەو دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

چەند سەرچاوەیەکی زانیاریش دەڵێن، ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل زیاترە، بەڵام ئاشکرای ناکەن.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئیسرائیل ئاشکرایانکردوە، لەپرۆسەی بەدواگەڕان بەدوای کوژراوو بریندارەکان، 4 سەربازی دیکەیان ونبونه‌و هۆشداریشیانداوە لەوەی، ئەگەری ئەوە هەیە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بەدیلگیرابن.

به‌گوێره‌ى زانیارییەکان، ئەو یەکە سەربازییەی لەگەڕەکی زەیتون ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بەڕێوەدەبەن، سەر بەیەکەی(162)ی لیوای(401)ی سوپای ئیسرائیلن کە لەو گەڕەکە کەوتونه‌ته‌ بۆسەی چەکدارانی حەماسه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی ماڵپەڕی (حەدشوت للو تسنزورا)، ڕوبەڕوبونەوەی توندی چەکداریی لەنێوان سەربازانی سوپای ئیسرائیل‌و چەکدارانی حەماس ڕویداوە کاتێک سەربازانی ئیسرائیل هەوڵیانداوە بریندارەکانیان لەگۆڕەپانی شەڕەکە ڕزگاربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەلایەنی کەمەوە 9 سەربازی ئیسرائیل لەئۆپەراسیۆنەکەدا برینداربون، هاوکات 4 سەربازیشیان ونبونه‌وو نازانن چیان بەسەرهاتوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close