
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێیبەخشیم بەکاریناهێنم.
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێیبەخشیم وەرمگرت، چونکە جوان نییە دیاری رەتبکرێتەوە، بەڵام بەکاریناهێنم و تەنها دایدەنێم”.
خێزانی شاهانەی قەتەر لە سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانەیان لە جۆری (Boeing 747-8) وەکو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا کرد.
فڕۆکەکە بەهای 400 ملیۆن دۆلارە، بە نرخترین دیارییە کە پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا کرابێت.
فڕۆکە تایبەتەکەی ئێستا دۆناڵد ترەمپ بەکاریدەهێنێت ناوی ترامپ فۆرس وان-ە، و جۆری Boeing 757ه.
ترەمپ لە ساڵی 2011 ئەو فڕۆکەیەی کڕیوە و بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای ساڵانی نهوهدهكان بهكارهێنراوه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




