جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بن سەلمان  “ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل باجەکەی هەرچی بێت دەدیدەم، ئەگەر بشکوژرێم”

بن سەلمان  “ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل باجەکەی هەرچی بێت دەدیدەم، ئەگەر بشکوژرێم”

باسک نێت

گۆڤاری (زە ئەتڵانتیک) ناوەڕۆکی کۆبونەوەیەکی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاوکردوەتەوە .

بەپێی گۆڤارە ئەمریکییەکە، ئەو کۆبونەوەیە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە شاری (العلا) بەڕێوەچووە .

ئەمانەی خوارەوە، بەشێکن لە ناوەڕۆکی ئەو کۆبونەوەیەی نێوان بلینکن و بن سەلمان (بەپێی گۆڤارە ئەمریکییەکە):

محەمەد بن سەلمان بە بلینکنی وتووە:

کێشەی فەلەستین پەیوەندیی بە ئێمەوە نیە و بۆ سعودیە گرنگ نیە.

غە*زە و فە*لەستین بۆ دەسەڵاتی سعودیە گرنگ و جێی بایەخ نیە، بەڵام گەنجانی سعودیە گرنگیی پێدەدەن .

ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل بە پێویست دەزانم هەرچەندە دەزانم زۆر لەسەر کەسایەتییم دەکەوێت، تەنانەت ڕاوێژکارەکانیشم پێیانوتووم; ئەو رێککەوتنە ئەوە ناهێنێت خۆت بخەیتە ناو مەترسییەوە، بەڵام بۆ من گرنگە، هەرچەندە لەوانەیە وەک ئەنوەر سادات بکوژرێم .

ئیسرائیل دەتوانێت بەتەواوی غە*زە داگیربکات، بەڵام با ئەوە بکەوێتە دوای ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل

گۆڤارەکە دەڵێت; سەردانەکەی بلینکن بۆئەوە بووە هانی بن سەلمان بدات دەست بە گفتوگۆکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بکاتەوە، کە بەهۆی رووداوەکانی غە*زەوە لە ڕێڕەوی خۆیان لایانداوە

.

 

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close