كەش و هەوا
بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

دەستەی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی بارانبارین و خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.
پێشبینییەکان بەم شێوەیەن:
ڕۆژی هەینی: ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەور دەبێت. لە ناوچەکانی باکوور باران دەبارێت و هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە، بە شێوەیەک لە پارێزگاکانی باشوور دەگاتە (٢٩-٣١) پلە، لە ناوەڕاست (٢٥-٢٨) پلە و لە باکوور (١٨-٢٤) پلەی سیلیزی دەبێت.
ڕۆژی شەممە: بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەردەوام دەبێت (بە شێوەی سووک و مامناوەند)، لە ناوچەکانی باشووریش ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە. هاوکات پێشبینی دەکرێت تۆز و خۆڵێکی سووک هەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز ببنەوە.
ڕۆژی یەکشەممە: لە ناوچەکانی باکوور بارانی بەخوڕ دەبارێت. لە ناوەڕاست و باشووریش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین. لەم ڕۆژەدا پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو لە ناوەڕاست و باکوور دادەبەزن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش بایەکی تۆزاوی هەڵدەکات.
ڕۆژی دووشەممە: ئەگەری نمە باران لە ناوەڕاست و باکوور دەمێنێتەوە، بەڵام لە باشوور ئاسمان بەرەو ساماڵ دەچێت. خۆڵبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن.باسک نێت




