كەش و هەوا

كەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەیینی 27ی ئاداری 2026 ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، هەندێك كات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت . هەروەها بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت. پلەكانی گەرما بە ( 1 تــــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت.

هاوكات سبەی شەممە 28ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەكانی باكور و باكوری ڕۆژهەڵات پێشبینی دەكرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەكانی تر .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 13 پلەی سیلیزی

پیرمام 9 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی

دهۆك 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close