كەش و هەوا
کەش و هەوا بۆ ڕۆژانی جەژن

هاوکات لەگەڵ هاتنی جەژنی رەمەزان و بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی شەپۆڵێکی کاریگەر لە هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و دەریایی سپی ناوەڕاست ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەم ماوەیە بەرگی هەوا ناجێگیر دەبێت .
پێشبینیەکان بۆ رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
پێنچ شەممە 19/3/2026
ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاک بوونی خێرایی با وە بۆ کاتەکانی ئێوارە دابارین لەسنووری پاریزگای دهۆک و هەولێر بەشێوەی نمە باران دەست پێدەکات پاشان بۆکاتەکانی شەو کاریگەری تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە کەپێشبینی برێکی باش لە باران بارین دەکرێت بەجۆرێک
لەکاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمرۆ تاکو 6 ی بەیانی رۆژی هەینی واتا ماوەی 12 کاتژمێر بۆ ناوچە جیاجیاکان بەم شێوەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت:
سەنتەری شارەکان وە دەوروبەری
هەولێر 25 – 30 ملم
سلیمانی 15 – 20 ملم
دهۆک 20 – 25 ملم
کەرکوک 30 – 35 ملم
هەلەبجە 10 – 15 ملم
سۆران 15 – 20 ملم
راپەرین 15 – 20 ملم
گەرمیان 20 – 25 ملم
زاخۆ 15 – 20 ملم
هەینی ( یەکە رۆژی چەژن ) 20/3/2026
ناجێگیری کەش بەردەوامی دەبێت بەجۆریک نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبارێت وەهەروەها لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات ( شارۆچکەی حاجی ئۆمەران و شاخەکانی دەورو بەری ) کەمێک بەفر دەبارێت وە هەروەها بۆ کاتەکانی نیوەرۆ و ە دوایی نیوەرۆ هەورە بروسکە لەگەل تاوە باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە زیاتر لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم وە بۆ بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ رۆژی هەینی بۆماوەی 24کاتژمێر ( 6ی بەیانی تاکو 6ی بەیانی رۆژی شەممە بەم جۆرەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت) بە ملم
هەولێر 20 – 25
سلێمانی 15 – 20
دهۆک 15 – 20
کەرکوک 15-20
هەلەبجە 10-15
سۆران 10 – 15
ڕاپەرین 15 -20
گەرمیان 40-45
زاخۆ 20-25
شەممە (نەورۆز) 21/3/2026
هەوری باراناوی بەردەوامی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەنێوان باران و تاوە باران لەگەل بروسکە , لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ژمارەی هەورە بروسکە رووبەری زیاتر لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆرێک لەناوچە دەشتاییەکان زیاتر دەبێت وە پێشبینی بری دابارین بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ماوەی پێشبینی کراو 6 ی بەیانی رۆژی شەممە تاکوو 6 ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ( 24 کاتژمێر) بە ملم:
هەولێر 20 -25
سلێمانی 10 – 15
دهۆک 15 -20
کەرکوک 25 – 30
هەلەبجە 5 – 10
سۆران 10-15
ڕاپەرین 10 -15
گەرمیان 15 – 20
زاخۆ 15 – 20
یەک شەممە 22/3/2026
ناجێگری کەش بەردەوامی دەبێ بەجۆرێک دابارین زیاتر بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت وە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە , شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی دووشەممە لاواز دەبێت وە بری پێشبینی کراو بۆ 24 کاتژمێر لە 6ی بەیانی تاکو 6ی بەیانی رۆژی دووشەممە بەم شێوەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت:
لەزۆربەی ناوچەکان لەنێوان 20 – 25 ملم دەبێت تەنها لەسنووری ناوچە سنووریەکانی باکوور ( شیروان مەزن و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ) لەنێوان ( 40 – 50 ملم ) دەخەملێنرێت.
تێبینی / سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە ( 5- 7 ) پلەی سیلیزی تاکوو رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ڕاپۆرتی رۆژانە ووردەکاریی زیاتر روون دەکرێتەوە وە بەهیوای سەلامەتی گشتی
19/3/2026




