
دۆناڵد ترەمپ:
بەم نزیکانە ئەمریکا بە پارەی بلۆككراوی ئێران بەرهەمی كشتوكاڵی لە جووتیارانی ئەمریکی دەکڕێت
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا دەڵێت، بەم نزیکانە ئەمریکا بە پارەی بلۆككراوی ئێران گەنم و سۆیا و گەنمەشامی لە جووتیارانی ئەمریکی دەکڕێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ترەمپ هیچ وردەکارییەکی سەبارەت بە بڕی پارەکەو چۆنیەتی خەرجكردنی نەخستووەتەروو، هەروەها روونی نەکردووەتەوە، ئایا ئەو هەنگاوە بەشێکە لە لێکتێگەیشتنێکی دیاریکراو لەگەڵ تاران یان نا.
قسەكانی ترەمپ لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممە، محەمەد باقر قالباف، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران، لە پەیامێكدا لە سەكۆی “ئێكس” ڕاگەیاند، ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیڵێت گوایە تاران ئەو پارە بلۆككراوانەی كە ئازاد دەكرێن بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییە ئەمریکییەکان بەكاردەهێنێت، دوورە لە راستییەوە.




