جیهانهەواڵ

“ئێران تائێستا وەڵامی فەرمی دەقی کۆتایی ئەمریکای نەداوەتەوە

“ئێران تائێستا وەڵامی فەرمی دەقی کۆتایی ئەمریکای نەداوەتەوە”
باسک نێت
ئاژانسی (ته‌سنیم)ی ئێران له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌:

سەرەڕای بانگەشەی میدیا ئەمریکییەکان کە ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتنی کۆتایی یەک لاپەڕەیی نزیکبوونەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جه‌نگ، بەڵام تائێستا ئێران وەڵامی فەرمی نەداوەتەوە بۆ دەقی کۆتایی ئەمریکییەکان؛ کە کۆمەڵێک بڕگەی قبوڵنەکراوی تێدایە.

پڕوپاگەندەی میدیایی ئەمڕۆی ئەمریکا زیاتر مەبەست لێی پاساودانەوەیە بۆ پاشەکشەی ترەمپ لە کارە دوژمنکارانەی ئەم دواییەی؛ ئەو کارەی ترەمپ هەر لەسەرەتاوە هەڵە بوو و نەدەبوو ئەنجام بدرێت.

تائێستا دیار نییه‌ ئەمریکا ده‌بێت چەند جار سه‌ری له‌به‌رد بدات بۆ ئەوەی له‌ واقعی مه‌یدانی تێبگات، بەڵام ئەزموون دەبوو بە ئەمریکییەکان نیشان بدایە کە زمانی هێز و هەڕەشە نەک تەنها بێ کاریگەرە لە بەرامبەر ئێران، بەڵکوو دۆخەکە بۆ ئەمریکییەکان و دوژمنانی دیکە خراپتر دەکات.

دوای پێشنیازە لۆژیكییه‌ 14 خاڵییه‌كه‌ی ئێران، کە لەڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە بە ئەمریکییەکان گەیاند، ئەمریکییەکان پێش دەستپێکردنی سه‌ره‌ڕۆیی و دوژمنایەتییە نوێیەکەیان پلانێکیان نارد. ئێران سەرقاڵی تاوتوێكردنی وەڵامدانەوە بوو، بەڵام ئەمریکییەکان جارێکی دیکە پەنایان بردە بەر میتۆدێکی ناژیرانە، ئەمەش بووە هۆی وه‌ستانی تاوتوێكردنی پلانه‌كه‌.

دوای کشانەوەی ترەمپ، ئێران لێکۆڵینەوەکانی لەو بارەوە دەستپێکردووەتەوەو هەرکاتێک گەیشتە ئەنجامێک، نێوەندگیر ئاگادار دەکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close