جیهانهەواڵ

ڕادارەکانی ئیسرائیل تێکشکێنراون

سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدانی شەپۆلی 26ەمی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی ڕادارەکانی ئیسرائیلەوە، پێکانی ئامانجەکان زۆر ئاسان بووە.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئاداری 2026، سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، لە میانی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان  و مووشەکەکان، کە بە کۆدی (حەیدەر کەرار) ئەنجام درا، ئامانجەکان لە باکوور و باشووری خاکە داگیرکراوەکان (ئیسرائیل) بە وردی پێکران.

بەپێی بەیاننامەکە، لەم هێرشەدا کەڵک لە نەوەی نوێی سەری جەنگیی مووشەکەکانی جۆری “عیماد و قەدر”، لەگەڵ ژمارەیەک سەری جەنگیی “خەیبەر” وەرگیراوە.

سوپای پاسداران دووپاتی کردەوە، بەهۆی ئەوەی لە شەپۆلەکانی پێشوودا سیستمی ڕاداری دوژمن تێکشکێنراوە، پێکانی ئامانجەکان زۆر ئاسانتر بووە و هەموو ئەو مووشەکانەی هاوێژراون، لە ئامانجە دیاریکراوەکانیان داوە.باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close