جیهانهەواڵ

بەپەلە یەکەم کاردانەوەی ئێران بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا

یەکەم کاردانەوەی ئێران دژی هێرشەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا

باسک نێت

بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشی سەربازییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە چەند شارێک بۆردومان کراون.

هێرشەکان کراونەتە سەر تاران، ئیسفەهان، کەرەج، قوم، کرماشان، چاربەهار و لوڕستان لێیان دراوە، لە هێرشەکاندا فڕۆکەخانەی میهرئاباد بە ئامانج گیراوە و لەگەڵ بارەگای هەواڵگریی و باڵەخانەی سەرۆکایەتی.

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەم هێرشانە چیتر لە دەستی ئەمریکا و ئیسرائیلدا نییە و باجی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم هێرشانە بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە و هیچ بەزەییەکیان بۆ هێرشکەران نابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close