جیهانهەواڵ

سوپای پاسداران گەرووی هورمز دادەخات

سوپای پاسداران گەرووی هورمز دادەخات
باسک نێت
تەلەڤزیۆنی ئێران رایگەیاند، هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە ئەنجامدانی مەشقێکی بەرفراوان بە ناوی “کۆنتڕۆڵکردنی زیرەکی گەرووی هورمز” ئەم ڕێڕەوی ئاوە گرنگەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکان داخست.

میدیای ئێران لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی، باس لەوە دەكات “ئەم چالاکییە کە لەگەڵ تەقاندنی موشەکی پێشکەوتوو و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێردەریاییدا بوو، پەیامێکی ڕوونی لە توانای بەرزی ئێران بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی بەردەوام لە کەنداوی فارس و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک نارد”.

یەكێك لەو هەنگاوانەی لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆسەر ئێران، كۆماری ئیسلامی دەستی بۆ ببات داخستنی گەرووی هورمزە، دوای رۆژێك لە تەواوبوونی گەڕی دووەمی دانوستانەكانیان لە ژنێڤ، ئەمریكاو ئێران لەرێگەی میدیاكانەوە پەیامی هەڕەشە بۆ یەكتر دەنێرن، ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا وادەی گەڕی سێیەمی دانوستانەكە نادیارە.

لەدواین پەرەسەندندا، هەر بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە تەلەفۆن قسەیان كردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، دواین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکای تاوتوێ كراوە، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی ئێران و ئەمریكا كردووەو ئامادەیی ڕێکخراوەکەی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لە پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستاندن ڕاگەیاندووە.

عێراقچی و گرۆسی لەبارەی میکانیزم و مەرجەکانی پەرەپێدانی ڕەشنوسی چوارچێوەی دانوستان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close