
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەفتەی داهاتووەوە سێ هەزار و 400 حاجی پارساڵ قەرەبوو دەكەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی شووباتی 2026، کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان قەرەبووەكە لەبری گەڕانەوەیانە بە پاس، كە دەبوو لە سعودیەوە بە فڕۆكە بێنەوە، بڕی قەرەبووەكەش بە 80 هەزار دینار خەمڵاندنی بۆ كراوە و کۆی گشتی سێ هەزار و 400 حاجی قەرەبوو دەکرێنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




