
عالیە نوسەیف ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق دان بەوەدا دەنێت كە عێرق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بۆتەوە و دەڵێت، لەئێستادا ئێمە كێشەی كورتهێنانێكی راستەقینەمان هەیە.
وتیشی، “ئەگەر بێتوو هەرێمی كوردستان پابەندییەكانی جێبەجێ نەكات كورتهێنانەكە زەقتر دەبێتەوە، چونكە فەرمانبەرانی عێراق موچەی دوو مانگی كۆتاییان لە پارەی ئەمانەتی باج و خەراج وەرگرتووە، ئەی دوای ئەمە چۆن دەبێت”.
دەشڵێت، “ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بڕیار بدات حكومەتی عێراق بەردەوام بێت لە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، رووبەڕووی كێشەیەكی راستەقینە دەبینەوە لەسەرجەم عێراقدا، هەر بەم هۆكارەش دەوڵەتی عێراق دەستی بۆ سێ ترلیۆنی ئەمانەتی باج و خەراج بردووە چونكە كورتهێنانێكی راستەقینەمان هەیە”.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



