ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكاروانی شەهیدانكوردستان
رۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز ڕاگیرا

رۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕابەری گشتی رۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ هەینی ٢٦/١٢/٢٠٢٥بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی جەنابی شێخ عرفان علی عبدالعزیز و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و مامۆستایانی ئاینی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەسایەتیە دیارەکانی هەولێر
رۆژی شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری هەولێر بەرز ڕاگیرا
سەرەتای مەراسیمەکە بە خۆێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستیپێکردوو دواتر وتاری بەخێر هاتن لە لایەن بەرێز دکتۆر پشتیوان صابر بە ناوی مەڵبەندەکانی هەولێر و ڕانیە و سۆران خوێندرایەوە
لەپاشان لایەن بەڕێز کاک سەلیم عومر سرودێک پێشکەش کرا ،
پاشان بەڕێز ڕابەری گشتی وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و کە تێدا رۆلی شەهیدە سەربەرزەکان و خانەوادەکانیانی بەرز نرخاند لە کاروانی ڕابوونی ئیسلامی لە کوردستان وئەوان بە خوێنی خۆیان ئەو ڕابوونە ئیسلامیەیان ئاودا و ئێستاش ئیمە هەمومان لە ژێر سێبەری ئەو دارە هەنگاو دەنێن بۆ ئەو ئامانەی ئەوان لە پێناویدا خوێنیان بەخش کرد.
هەروەها بەڕێز ڕابەری گشتی تیشکی خستە سەر بارودۆخی خراپی عێراق و هەرێمی کوردستان کە تا ئێستا نەتواندراوە حکومەت پێکبهێنرێت و ئاماژەی بەوەدا کە عیراق بە بارودۆخێکی زۆر خراپ تێپەردەبێت ئەگەر لایەنە سیاسیەکان ژیرو بەرپرسانە مامەڵە نەکەن چاوەڕێی خراپتر ئەکرێت.
دواتر فلیمێکی دیکۆمێنتاری و سینەمایی لە سەر خەباتی پڕ شکۆی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشکەشکرا کە تێدا تایبەت کرا بە ژیانی زیندانی شەهید هیوا و ئەشکەنجەدانی لە لایەن دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعسی لە ناو چوو خۆراگری و هەلوێستی مەردانەی ئەندامە دلسۆزەکانی بزووتنهوهی ئیسلامی کە لە سەرەتای دامەزراندنی چۆن خۆراگرانە ڕووبەروی هەموو توندوتیژی و ناخۆشیەک بونەوە.
شایەنی باسە خەڵک و جەماوەرێکی زۆری هەولێر و سۆران و ڕانیە بەشداری ئەو مەراسیمە یان کرد کە بوە جێگای دلخۆشی هەموو لایەک




