جیهانهەواڵ

سوپای ئێران بە موشەک بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە دەوڵەتی کوەیت کردووەتە ئامانج

سوپای ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆکە بێفڕۆکەوان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و سەکۆکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی سەر بە سوپای ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانی عەلی سالم لە دەوڵەتی کوەیت کردووەتە ئامانج.

سوپای ئێران لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بنکەی ئاسمانی عەلی سالم بە دامەزراوەیەکی گرنگ و ناوەندێکی سەرەکیی گواستنەوەی ئاسمانی و خاڵی هاتنەناوەوەی هێزە سەربازییەکان بۆ ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا دادەنرێت؛ هەروەها رۆڵێکی سەرەكی دەگێڕێت لە ستراتیژیی سەربازی و لۆجستیی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close