
تۆمه‌تبارێكی گه‌نده‌ڵی له لوبنانه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه؛ تێوه‌گلاوه له‌دزینی 4 ملیار دینار
باسک نێت
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق:
عه‌لیا حه‌سونی ژنه فه‌رمانبه‌ری پێشوو له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی (واست) له لوبنانه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ عێراق.
ئه‌م فه‌رمانبه‌ره سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه به‌هۆی تێوه‌گلانی له دزینی (4 ملیار) دیناری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی واست، هه‌ر به‌پێی حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت ئه‌م پارانه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م تۆمه‌تباره داواكراوه پۆلیسی عه‌ره‌بی و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)ه‌وه راده‌ستی عێراق كراوه‌ته‌وه.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




