ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

لە بەغداد زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ : کۆمپانیاکانی هەرێم لێدرا ، دەبێت باج و سزاکانیان بدەن

لە بەغداد زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ : کۆمپانیاکانی هەرێم لێدرا ، دەبێت باج و سزاکانیان بدەن

باسک نێت

سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایدەگەیەنێت سەروەریی دیجیتاڵیی وڵات تەنیا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە و دابەشناکرێت، هەروەها هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان کە دەبێت سەرجەم باج و پێبژاردنە داراییەکانیان بدەن.

لەمیانی هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا، بەلیغ ئەبو کەلەل، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە وتارێکدا تیشکی خستەسەر پرسی گەیاندن و پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و جەختی لەوە کردەوە کە کەرتی گەیاندن بووەتە کەرتێکی ئەمنی و ئابووری و پێویستی بە رێکخستنەوەی ورد دەبێت.

ناووبراو ئاماژەی بە پاڵپشتییەکانی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی کرد بۆ دەستەکەیان و جەختی لە سەربەخۆیی کارەکانیان کردەوە.

سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان، ئەبو کەلەل ڕایگەیاند کۆمەڵێک سزا و پێبژاردنی دارایی بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپێندراوە و ئەو بڕیارانە ناسڕێنەوە مەگەر بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بێت.

ناوبراو ئەزموونی کۆمپانیای “کۆڕەک”ی وەک نموونەی جدییەتی بڕیارەکانیان هێنایەوە و دووپاتی کردەوە کە ئەو کۆمپانیایانە هەرچەندە کات بخایەنێت دەبێت باجی کارەکانیان بدەن.

سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن ڕوونیکردەوە کە هاووڵاتییان زیانیان پێناگات، بەڵکو پێویست دەکات ژمارەکانیان بگۆڕن و سیمکارتێکی نوێ دابین بکەن، جەختیشی کردەوە کە مافی هەموو لایەک دەپارێزرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close