
خۆپیشاندانی فراوانی مووچەخۆران لە بەغدا، حکومەت ناچار بە بڕیاری خێرا و یەکلاکەوە دەکات.
باسک نێت
چوارچێوەی هەماهەنگی گڵۆپی سەوزی بۆ سەرۆک وەزیران زەیدی هەڵکرد تا دەست بۆ “هێڵی سوور” و یەدەگی بانکی ناوەندی ببات. بەپێی زانیارییەکان، بڕیاردراوە مانگانە ٥ ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی ڕابکێشرێت بۆ ماوەی شەش مانگ، تا کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان چارەسەر بکرێت.
ئەم بڕیارە کتوپڕە لەکاتێکدایە کە حکومەت مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ٧ ترلیۆن دینار هەیە و کورتهێنان گەیشتووەتە ئاستێک، چیتر پەنابردن بۆ چاپکردنی دراو یان قەرزکردن بەس نییە.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی نەدراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە دەریدەخات عێراق بۆ ڕێگریکردن لە تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان، پەنای بۆ کۆتا خەزێنەی وڵات بردووە، مووچەخۆرانی هەرێمیش لە بڕیارەکە سود مەند دەبن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




