
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یەکجاری عێراق جێدەهێڵێت
باسک نێت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز ئەنجامداوەو چەندین بابەتی گرنگی وروژاندووە لەوانە:-
سەردانەکەمان بۆ واشنتۆن تەنها سەردانێکی پرۆتۆکۆڵ نییە، بەڵکو ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێیە لە هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەکتر.
لە مانگی ئەیلولی داهاتوو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکی خۆیان دژی داعش کۆتایی پێدەهێنن و عێراق بۆ هەمیشەیی بەجێدەهێڵن.
دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە شەراکەتی سەربازییەوە بگوازینەوە بۆ هاوبەشییەکی ئابوری بەردەوام،
وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا، و پەیوەندییەکانمان ڕاسپاردووە کە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ئەمریکی لە بوارەکانی وزە، پەیوەندییەکان، تەکنەلۆژیا، و گەشەپێدان لە پێشینەدا دابنێن بۆ کارکردن لە عێراق
ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری بڕیاری گرنگی سەبارەت بە پڕۆژە گەورەکانی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەدات لەوانە کۆمپانیای شیڤرۆن، هالیبێرتۆن، و HKN دا
کەرتی پەیوەندییەکان بەرەو هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ستارلینک هەنگاو دەنێت، کە دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی عێراق.
دۆخی ئێستای عێراق دەرئەنجامی دەیان ساڵەی کێشە کەڵەکەبووەکانە. لە ساڵی 1980ەوە وڵاتەکە توشی داڕمان و کەمبوونەوەی تواناکانی بووە.
دوای ساڵی 2003 عێراق ڕووبەڕووی ئافاتی تـ..ـــیرۆر بووەوە، زۆرێک لە هێزی کارە لێهاتووەکانی وڵاتەکەیان بەجێهێشت.
ئەمریکا هاوبەشێکی ستراتیژییە لە پلانەکانی گەشەپێدان و ئابووری عێراق.
گفتوگۆی چڕمان لەگەڵ گروپە چەکدارەکان ئەنجامداوەو جەختمان لەوە کردەوە کە دەوڵەت چوارچێوەیەکی یەکگرتووە، و بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی قبوڵکراو نییە.
خواستی ئەوەمان هەیە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکەینەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکانیشمان لەم خواستە ئاگادار کردووەتەوە.
وەک بەشێک لە بەرنامەی حکومەت، کاردەکەین بۆ دابینکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتیان




