جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەفغانستان لە پایتەختی تلیاکەوە بۆ خاکی زمڕود

ئەفغانستان لە پایتەختی تلیاکەوە بۆ خاکی زمڕود!

باسک نێت

ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە فرۆشتنی “زمروددا“ تۆمار کردووە، لە ماوەی یەک ساڵدا 111 هەزار قیراتی تێپەڕاندووە و بەهاکەی نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە.

بۆ ئەوەی لە بەهای ئەم دێڕانە تێبگەیت کە تازە خوێندتەوە، با بگەڕێینەوە بۆ مێژوویەکی نزیک، لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٢٠، ئەفغانستان %٨٠ بۆ %٩٠ تلیاکی جیهانی دابین دەکرد! وەک پایتەختی تلیاکی جیهان دەناسرا لە سایەی داگیرکاری ئەمریکی لە وڵاتەکە، دوای دۆڕاندن و ڕاکردنیشیان لە ئەمارەتەکە، ئەفغانستان مێژووی تۆمار کرد! بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC)، چاندنی ڕووەکی تلیاک (خەشخاش) لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ٩٥٪ کەمبوویەوە!

ئێستا ئەفغانستان لە پایتەختی تلیاکەوە هەنگاو دەنێت بۆ بوون بە پایتەختی زمڕود، ئەمەش ئەستەم نییە بۆیان، چونکە بەپێی مەزەندە جیۆلۆجییەکان بڕی ئەو زمڕودەی لەژێر خاکی ئەفغانستاندایە دەتوانێت بگاتە ١٦٠ ملیۆن دۆلار هەناردەی ساڵانە، بەمەش دەتوانێت ببێت بە ڕکابەری وڵاتی کۆڵۆمبیا کە بە یەکەمی بێ ڕکابەر لە بواری هەناردەی زمڕوددا دادەنرێت و ساڵانە بەبڕی ١٦٠ – ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زمڕود هەن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close