
• ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان: تا ئێستا ٦ حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمارکراوە (لە کۆی ٨ حاڵەتی گومانلێکراو).
بەهۆیەوە ٣ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە (ژنێکی ئەڵمانی و ژن و مێردێکی هۆڵەندی)، بەمەش ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە لەناو کەشتییەکەدا دەگاتە ٣٨٪.
• شوێنی بڵاوبوونەوەکە: ئەم حاڵەتانە لەناو کەشتییەکی گەشتیاریدا بە ناوی (MV Hondius) تۆمارکراون کە لە زەریای ئەتڵەسیدا گەشتی دەکرد. لە ئێستادا نزیکەی ١٥٠ کەس لە سەرنشینان و تیمی کەشتییەکە لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.
• سروشتی ڤایرۆسەکە: ئەو ڤایرۆسەی بڵاوبووەتەوە لە جۆری (ئەندێز – Andes)ـە، کە تاکە جۆری ڤایرۆسی هانتایە بتوانێت لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە. بەشێوەیەکی گشتی ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی بەریەککەوتن لەگەڵ پاشماوە و لیکی قرتێنەرەکانەوە (وەک مشک) دەگوازرێتەوە، وە تا ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی تایبەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
• هەڵوێستی تەندروستیی جیهانی: ڕێکخراوەکە دڵنیایی دەدات کە ئەم ڕووداوە سەرەتای دروستبوونی پەتا یان “پەتایەکی جیهانی” (Pandemic) نییە. هەروەها ئاستی مەترسییەکە بۆ سەر جیهان بە “کەم” و بۆ سەر سەرنشینانی کەشتییەکە بە “مامناوەند” هەڵدەسەنگێنێت.
باسک نێت




