
هاوردەی عێراق لە توركیاوە لە 2025دا زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بووە
باسک نێت
دەستەی ئاماری توركیا:
ئاستی هاوردەی عێراق لە توركیا لە ساڵی 2025دا گەیشتوەتە (12 ملیارو 380 ملیۆن) دۆلار.
عێراق پێنجەم گەورە هاوردەكاری كەلوپەلی توركییە، لەدوای هەریەكە لە ئەڵمانیاو بەریتانیاو ئەمریكاو ئیتالیا.
هاوردەی عێراق لە توركیاوە لە ساڵی بەراورد بە ساڵی 2024، لە ساڵی 2025دا بەرێژەی 5.02% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەهای هاوردەكردنی كاڵای توركی لەلایەن عێراقەوە لە 2024دا بریتی بووە لە 13.034 مليار دۆلار، لە 2022دا بریتی بووە لە 13.750 مليار دۆلار، واتا بەگشتی بەراورد بە دوو ساڵی پێش خۆی، ئاستی هاوردەی عێراق لە توركیاوە لە 2025دا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
گرنگترین ئەو كاڵایانەی كە عێراق لە توركیاوە هاوردەی كردوون بریتین لە (زێڕ- كانزای بەنرخ- ئامێرە كارەبای و ئەلیكترۆنییەكان- ئامێرو كەلوپەل- موبیلیات- پلاستیك- دانەوێڵە- میوەو شتی تر…




