جیهانعێراقهەواڵ

پەیامێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:
لایەنە سیاسیەكانی عێراق پەلەبكەن لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو

باسک نێت
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەكات لە دوای ئەنجامدانی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمان، پەلەبەكرێت لە پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵی داهاتوو لە کاتی خۆیداو بەشێوەیەكی دروست، جەختیش لە پابەندبوونی بە پشتیوانیکردن لە كاروانی دیموکراسی لە عێراق دەكاتەوە.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: سکرتێری گشتی “پێشوازی لە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان دەكات بەشێوەیەكی ئارام و ئاشتیانە و رێكخراو، دڵنیایە لەوەی کە لایەنە سیاسییەکان گیانی ئاشتی و رێزگرتن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەپارێزن لە چاوەڕوانی ئەنجامەکاندا، جەختیش دەكات لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەت لە کاتی لەكاتی گونجاو و بەشێوەیەكی دروست، کە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراق بێت و خواستەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بەدیبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمینداری گشتی پابەندبونی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پاڵپشتیکردنی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو عێراقییەکان بۆ ئایندەیەکی ئاشتی و خۆشگوزەرانی دووپاتدەکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close