جیهانهەواڵ

کۆمەڵکوژی تەواوی کارمەند و دکتۆر و نەخۆشی نەخۆشخانەیەک لە فاشر

کۆمەڵکوژی تەواوی کارمەند و دکتۆر و نەخۆشی نەخۆشخانەیەک لە فاشر
باسک نێت
واشنتن پۆست -ئەمڕۆ هێزەکانی پشتیوانی خێرا (قوات الدعم السريع) تاوانی دڕندانە لە فاشر ئەنجام دەدەن، لە کاتێکدا سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە پڕۆسەکانی لەسێدارەدان هەموو ئەو نەخۆشانەی گرتووەتەوە کە لە نەخۆشخانەی سعوودی لە شارەکە چارەسەریان وەرگرتووە.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: شۆک و نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی 460 نەخۆش و یاوەر لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سعوودی لە فاشر.

ئەرکۆ میناوی حاکمی هەرێمی دارفور:
هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە ساردی خوێن زیاتر لە 460 بریندار و نەخۆشیان لەناو نەخۆشخانەی سعوودی لە شاری فاشر “پایتەختی دارفوری باکوور” کوشتووە، و ئیمارات بەرپرسیارە لەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close