ئابووری
پارەیەکی نوێ چاپ دەکرێت

پارەی 20 هەزر دیناری چاپ دەکرێت
باسک نێت
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، رایگەیاند: ” پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی هێشتا لە پلاندانان و دیراسەکردندایە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی نوێ لەو بارەیەوە دەندرێت و جارێ بڕیاری لێ نەدراوە.”
بانکی ناوەندیی عێراق لە ساڵی 2014 پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كرد، تاوەكوو ئێستا پلانەكە جێبەجێ نەكراوە.
لەبارەی دەركردنی جۆری دراوی نوێ، پارێزگاری بانكی ناوەندی گوتی:”یەکێک لەو بابەتانەی بانکی ناوەندی بیری لێدەکاتەوە رێکخستنەوەی یەکەکانی دراوی عێراقییە، لەوانەش دەرچوواندنی دراوی 20 هەزار دینارییە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




