
نەوتی کەرکوک و هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە دەکرێنەوە
باسک نێت
ڕۆژنامەی (العربی الجدید) بڵاویکردەوە: لەئێستادا هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەگفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کێشەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، چاوەڕواندەکرێت بەمزووانە ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولادا ئەنجامبدرێت.
ڕۆژنامەکە جەختدەکاتەوە: بڕیارە نەوتی کەرکوک و هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێنەوە، بەڵام کۆمپانیای سۆمۆ بەرپرسیار دەبێت لە فرۆشتنی نەوتەکە.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە داهاتی نەوتەکە دەچێتە نێو سندوقێکی تایبەت لەژێر چاودێریی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




