عێراقهەواڵ

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق نزیكەو دەكرێت لە هەر ساتێكدا رووبدات

میلیشیای نوجەبا:
هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق نزیكەو دەكرێت لە هەر ساتێكدا رووبدات
باسک نێت
مەهدی کەعبی، یەكێك لە ئەندامە دیارەكانی میلیشیای نوجەبا، ئاشكرایدەكات، زانیاری لەبارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەندێك ئامانج لە عێراق هەیە، نزیکەو دەكرێت لە هەر ساتێکدا رووبدات.

كەعبی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا بەدووری زانی رێککەوتنە ئەمنییەکەی بەغداد لەگەڵ ئێران، کە هەفتەی رابردوو عەلی لاریجانی واژۆیکرد، جێبەجێبكرێت.

جەختی لەوە شکردەوە: گروپەكانی مقاوەمە لایەنی بەهێزترن لە هاوکێشەکەدا، سەرەڕای باڵادەستی ئاسمانی ئەمریکییەکان و بوونی سیخوڕ و بەكرێگیراو لەسەر زەوی .

پێداگریشی لە رەتکردنەوەی رادەستكردنی چەکی گروپەكان کردەوەو ئاماژەی بەوەدا: پاڵپشتی دەوڵەتی عێراق و سەروەریەکەی دەکات و زامنی دووبارەنەبونەوەی سیناریۆیەکی دیکەی ئەمریکاشە، وەک ئەوەی لە ساڵی 2014 روویدا.

كەعبی لەبەشێكی تری قسەكانیدا، وتی: هاوئاهەنگیەكی گەورەی دوژمن لە لوبنان و عێراق لە ڕووی هەنگاو و پیلان بۆ داماڵینی چەکی مقاوەمە دەبینین، ئەوە پڕۆژەی ئەمریکایە بۆ ملکەچکردنی مقاوەمە، زانیارییش هەیە کە عێراق دەکرێتە ئامانج و ئەمەش دەکرێت لە هەر ساتێکدا رووبدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close