
پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، کەسێک کە پیشەی فرۆشتنی نانە ڕەقە بووە، نزیکەی 29 ملیۆن دیناری لە فەردەیەکی برنجدا دۆزییەوە و لە ڕێگەی پۆلیسەوە ناردیەوە بۆ خاوەنەکەی.
باسک نێت -کەرکوک
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “دوانیوەڕۆی دوێنێ، لە گەڕەکی قۆریە کەسێک کە پیشەی دەستگێڕ و فرۆشتنی نانە ڕەقە بووە، بە ڕێکەوت فەردەیەک برنجی لە ماڵێکدا کڕیوە، دوای ڕۆیشتنی کاتێک کە فەردە برنجەکەی کردەوە، بــڕی 25 ملیۆن دینار و 25 وەرەقە و نیو پارەی تێدا بووە”.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکووک وتیشی: “ئەو کەسە کــە پیشەی فرۆشتنی نانە ڕەقە بووە بەهۆی ئەوەی هێندە کەمدەرامەت بووە، تەنانەت مۆبایلیشی نەبووە و نەیتوانیوە پەیوەندیی بکات بە پۆلیسەوە، بۆیە بە ناچــاری ڕۆیشتووەتە بنکەی پۆلیسی رەحیم ئاوای شاری کەرکوک و ڕاستەوخۆ پارەکەی داوە بە پۆلیس”.
پۆلیسی کەرکوکیش دەست بەجێ لەگەڵ ئەو کەسەی کە پارەکەی دۆزیوەتەوە، چووەتە لای خاوەن ماڵەکە و پێکەوە پارەکەیان داوەتەوە دەست خاوەن ماڵەکە




