عێراقكوردستانهەواڵ

لە قەزای خورماتوو 450 کەس برینداربوون

لە قەزای خورماتوو، بەھۆی لێدانی شمشێر و قەمەوە 450 کەس برینداربوون.

باسک نێت – خورماتوو
بەپێی زانیارییەکان، هەندێک لە بریندارەکان لەشوێنی رێوڕەسمەکان چارەسەر دەکرێن و هەندێکیشیان رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە و بنکە تەندروستییەکانی خورماتوو دەکرێن.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەشێک لە بریندارەکان چارەسەرکراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

تیمە تەندروستییە گەڕۆکەکان بە بەردەوامی لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی عاشورا لە قەزاکە دەسوڕێنەوە و هاوکاریی برینداران دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close