
پزیشکیان بۆ ماکرۆن: وەڵامەکانمان زیاتر توندتر دەبن
باسک نێت
مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماکرۆن وتی: لە هیچ هەلومەرجێکدا چالاکییە ئەتۆمییەکان بۆ سفر قبوڵ ناکەین و وەڵامدانەوەمان بۆ بەردەوامی دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل، توندتر و یەکلاکەرەوەتر دەبێت.
ماکرۆنیش ڕایگەیاندووە: لە وتووێژێکی پێشوودا لەگەڵ بەڕێزتان جەختم لەوە کردۆتەوە کە ئێمە بەشداریمان لە هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەکردووە و پشتیوانیمان لێ نەکردووە. لە ڕوانگەی فەرەنساوە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە مەدەنی و ئەتۆمییەکان ئیدانە دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




