
باسک نێت
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چاوەڕوانی دانوستانی عومان دەكەن لەگەڵ ئێراندا كە رۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.
وتیشی، ئەگەر رێككەوتن لەگەڵ ئێران نەكرا ئەوا رێگای سەربازی دەگرێتەبەر و هێرش دەكاتەسەر تاران و ئیسرا،ئیلیش بەشدار دەبێت و سەركردایەتی هێرشەكان دەكات و ئەوەی دەیانەوێت ئەوە دەكەن.
دەشڵێت، هیچ كاتێك دانەنراوە بۆ رێككەوتن و هیچ پێشبینییەكیش ناكات بۆ دانوستانەكان، دەیەوێت ئێران بە باشی بمێنێتەوە، بەڵام نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئێرانیەكانیش تێگەیشتنیان بۆ ئەو بابەتە هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




