كەش و هەوا
شەپۆلێکی خۆڵبارین و گەرما بەرەو عێراق بەڕێوەیەو لە سبەی چوارشەممەوە دەستپێدەکات

شەپۆلێکی خۆڵبارین و گەرما بەرەو عێراق بەڕێوەیەو لە سبەی چوارشەممەوە دەستپێدەکات
باسک نێت
دەستەی كەشناسیی عێراق ڕایگەیاند: شەپۆلێكی گەرما كە زۆربەی هێزەكەی لەنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە دەبێت، بەرەو ناوچەکانی عێراق بەڕێوەیە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی کەشناسیی عێراق، دوای ئەو شەپۆلە گەرمایە، لەكاتەكانی ئێوارەو شەوی هەمان ڕۆژدا پلەكانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
دەستەکە پێشبینیش دەکات، هەر سبەی چوار شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لەبەشێكی زۆری ناوچەکانی عێراق بکات، بەتایبەت ناوچەكانی خۆرئاواو ناوەڕاست و باشووری عێراق.
دەشڵێت: بەو هۆیەوە مەودای بینین لەو شوێنانەی خۆڵبارینەكە دەیانگرێتەوە تاڕادەیەکی زۆر كەم دەبێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



