
باسک نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایانكردوه،سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی،بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق خۆی کاندید دەکاتەوە
ئه‌و زانیاریانه‌ى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سودانی بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق،له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانێتى سیاسییه‌وه هه‌مووهه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆبردنه‌وه‌ى ویلایه‌تێكى دیكه‌ى حوكمڕانیى له‌عێراق‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆى یه‌كلاكردوه‌ته‌وه‌و بڕیاریى كۆتایی خۆیداوه.
زۆرێک لەشارەزایانی سیاسیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆچونى خۆیان خستوه‌ڕوو وتویانه،چانسی سودانی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زۆر لاوازە
پێشتریش دادوەر عومەرئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو،کۆمیسیۆن دەستی بەئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردوە بۆ ئەوەی له‌مساڵى2025دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەببات
سەبارەت بەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش،دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد جه‌ختیكرده‌وه”هەڵبژاردنەکان 45ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنى خولى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق دەبێت کە یەکەم دانیشتنی خۆی لە 9ی کانونی دوەمی 2021 دەستپێکردوه




