ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ

بەپەلە… بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر دۆخی غەزە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لەکاتێکدا ڕێکەوتنی ئاگربەست لەنێوان ڕژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی (حەماس) واژۆ کرا بە سەرپەرشتی و چاودێری ووڵاتانی تر وەک لایەنی سێیەم و قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە تا ڕاددەیەک بەباشی بەڕێوەچوو،ووڵاتانی جیهانیش سەرسام بوون بەو پابەندبوونەی حەماس بە خاڵەکانی ڕێکەوتن و جێبەجێکردنیان، بە پێچەوانەی لایەنی بەرامبەر کە بەردەوام ویستوویەتی لەمپەر لەبەردەم ئەو پڕۆسەیە دروست بکات، بۆیە شەوی ڕابردوو لەکاتێکدا خەڵک هەموویان سەرقاڵی عیبادەت و خواپەرستی بوون،ڕژێمی جوولەکەی خوێن ڕێژ بێ بەزەییانە هێرشی دڕندانەی بۆسەر خەڵکی غەززە دەستپێکردەوەو یەکلایەنە ئاگربەستی شکاند و سەدان هاووڵاتی مەدەنی لەژن و منداڵ و پیرو پەککەوتە شەهیدو بریندار کرد.

ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی وێڕای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم ڕەفتارە وەحشیگەریانە داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و ئەم کۆمەڵکوژیە بوەستێنن و سنوورێک بۆ ڕەفتارەکانی ڕژێمی زایۆنی دابنێن، هەروەها داواش لەو ووڵاتانە ئەکەین کە سەرپەرشتی واژۆکردنی ئاگربەستیان کردبوو هەڵوێستی ئازایانە دەرببڕن، داواش لە گەلانی ئیسلامی و ووڵاتە عەرەبیەکان و خەڵکی ئازادی خوازی جیهان دەکەین بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییە دڕندانەیە و پشتیوانی لە خۆڕاگری گەلی فەلەستین بکەن لە ڕووی سیاسی و میدیایی و مرۆییەوە.

وەهەروەها پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دادگای لاهای نێودەوڵەتی بێدەنگی خۆیان بشکێنن و هەنگاوی جددی بگرنەبەر دژ بە پێشێلکارییە یاساییە نێودەوڵەتیەکان لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەکاری خۆیان هەڵبستن.

دووپاتی دەکەینەوە کە دۆزی فەلەستین وەک پرسی ناوەندی میللەتانی مۆسوڵمان دەمێنێتەوە و هەموو هەوڵەکانی داگیرکاری بۆ شکاندنی ئیرادەی بەرخۆدان یان سەپاندنی هاوکێشەی نوێ لەسەر زەوی شکست دەهێنن.

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عیراق
١٨ی ڕەمەزان ١٤٤٦ی کوچی
١٨ی ئاداری ٢٠٢٥ی زاینی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close