
باسک نێت
فازیل نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق :
لە رووی یاساییەوە هیچ مەترسیەك لەسەر ئەوە نییە موچەی سێ مانگی داهاتووی هەرێمی كوردستان بفەوتێت، چونكە بڕیاری دادگای فیدراڵی و بەڵێنی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەیە.
راستە تەرخانكراوی دارایی كێشەی هەیە لە وەرزی یەكەم، بەڵام دەكرێت گواستنەوە بكرێت لە بودجەی بەكاربردن لەوەرزەكانی تری بەكاربردن بۆ وەرزی یەكەم.
لەڕووی ئەو دانوستانانەی ئێستا لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە، ترس هەیە لەسەر موچە، چونكە دانوستانەكە زۆر بەهێواشی دەڕوات و بەباشی ناچێتە پێشەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
بەپلەی یەكەم پێویستمان بە دانوستانێكی سیاسی هەیە، لەگەڵ دروستكردنی فشار لەسەر سیاسیەكانی بەغداد، وێڕای بوونی لیژنەیەكی هونەریی شارەزا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد.
ترس لەسەر موچەكانی مانگی (11و12) موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەیە.
كێشەكان بەشێكی پەیوەیستە بەوەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بایۆمەتریان نەكردووە، كێشەیەكی تر لە كۆی موچەیە كە مانگانە زیاد دەكات و ئەوانیش داوای هۆكارەكەی دەكەن.
كێشەیەكی تری بەردەم ناردنی موچە داهاتەكانی ناوخۆیە، ئەوان بەپێی یاسایی ئیدارەی دارایی داهاتی نانەوتی بگەڕێتەوە بۆ بەغداد، تائێستا لێكگەیشتنی تەواو نەكراوە لەسەر ئەو پرسە.




