ڕاپۆرت

بێنازی کەسوکاری شەهیدان لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە تەفرەقەیان دروستکرد.

تایبەت بە (باسک نێت)
ڕاپۆرتی: محەمەد ئاراس

-لە درێژەی دیدارەكانماندا پێمان باش بوو بەرێز عەبداللە وەرتێ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی بدوێنین سەبارەت بە شەهیدان و رۆژی شەهیدانی بزووتنەوە

-بزووتنەوەی ئیسلامی وەك هێزێكی كاریگەری دوینێ لە پێناو ئیسلام و خەڵكی كوردستان و پاراستنی گەشەی ئیسلامخوازیی سەدان شەهیدی بەخشیوە لەمڕوەوە بزووتنەوە شانازیی دەكات بە شكۆی شەهیدانی بەڵێنی داوە وێڕای درێژەدان بە كاروانەكەیان خزمەت بە نەوە و كەسوكاریان بكات و خوینی شەهیدانیش بكاتە مەشقی كار و خزمەتی زیاتر.

م.عەبدوڵا وەرتێ، لەم دیدارە تایبەتەی (باسك نێت) بەمشێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.

-باسک نێت: پێگەی شەهیدانی بزووتنەوە لای ئێوە لە چ ئاستێكدایە.

  • باشترین وتە سەبارەت بە شەهیدانمان ئەو وتەیەیە کە مامۆستا مەلا عوسمان فەرمووی شەهیدان نووری چاومان و وزەی بەردەوامی گیانمانن ٫ شەهیدان بە خوێن و گیانی خۆیان درەختی ئیسلام و بزووتنەوەی ئیسلامییان ئاوداوە، لە ساڵڕۆژی شەهیدانی بزووتنەوە بەڵێنمان تازە دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازی شەهیدان و درێژەدان بە کاروانی خەباتیان.

-باسک نێت: تا چەند توانیوتانە دڵی بنەماڵەی شەهیدان بدەنەوە؟بزووتنەوە چ ڕۆڵێكی داوە بە نەوە و ڕۆڵەكانی شەهیدان و ئایا لاتان لێ كردونەتەوە؟

  • پێمان وایە کە ئەم کاروانە هەمیشە پێویستی بە قوربانیدان و گیان فیداییە لە پێناو ڕێبازی ئیسلام و میللەتەکەمان و خۆشمان بە کەمتەرخەم دەزانین بەرامبەر بە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدەکانمان و حکومەتیش وەک پێویست بەدەم داخوازی خانەوادەی شەهیدەکانمانەوە نەهاتووەو تائێستاش مافە یاساییەکانیان دابین نەکراوە٫‌وە هەمیشە لە ئاستی خوێنی شەهیدەکانمان خۆمان بە شەرمەندە دەزانین، کەس و کار و نەوە و خانەوادەی شەهیدان دڵنیا دەکەین لە داهاتوودا بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان گرنگی و بایەخی زیاتر دەدات بەو بیروباوەڕەی کە شەهیدەکانمان لەپێناویدا گیانی خۆیان بەخت کردووە، گرنگیدان و بایەخدان بە ڕۆڵەو نەوەو کەسوکاریان ئەخەینە بەرنامەی کاری لەپێشینەی خۆمان و بە جدی کاریان لەسەر دەکەین بەشێوازێک کە ببێتە بوژانەوەی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەهیدەکانمان و پێگەو ڕۆڵی شایستەیان پێبدرێت٫ بەشێکی بێنازی خانەوادەی شەهیدەکانمان دەخەینە ئەستۆی ئەو کەسو گروپانەی کە لە دوای راپەڕینەوە لێکترازانیان دروست کرد لە ڕێزەکانی بزووتنەوەی ئیسلامیی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close