ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

هێرشەكەی سەر کۆرمۆر لەم ناوچەیەوە ئەنجامدراوە

سەرچاوە ئاگادارەكان:
هێرشەكە درۆنی بووەو لەناوچەیەكی شاخاوی سنوری دووز خورماتووەوە ئەنجامدراوە
باسک نێت
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ لێکۆڵینەوە لە وردەكاری ئەو هێرشەی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.

راگەیاندنی ئەمنی لە نوسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لەلایەكی ترەوە، سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە پارێزگای سەڵاحەدین، رایگەیاندووە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو درۆنەی کە کێڵگەی غازی کۆرمۆری لە ناوچەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج، لە ناوچەیەکی شاخاویی سنوری قەزای دووزخورماتووەوە هەڵدراوە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی راگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دیاریکردنی شوێنی وردی هەڵدانی درۆنەکە و ئەو لایەنەی لە پشت هێرشەکەوەیە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەمنی و تەکنیکییەکانن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close