
چیرۆکی دەستنیشانکردنی دەسەڵاتدارێکی عێراقی لە یادەوەریەکانی ( زاڵمای خەلیل زاد ) دا
پ .د . سەعید عەلی محەمەد✍️باسک نێت
زاڵمای خەلیل زاد کە پێشتر لە هەریەک لە ئەفغانستان و عێراقدا باڵوێزی ئەمریکا بووە ، لە کتێبی یادەوەریەکانیدا کە ساڵی ٢٠١٧ بە قەبارەی ٤٧٠ لاپەڕە چاپ کراوە بەناونیشانی ( باڵوێز … لە کابولەوە بەرەو کۆشکی سپی گەشتەکەم بە نێو جیهانێکی شێواودا ) باسی چۆنێتی دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی دەسەڵاتدارێکی عێراقی دەکات و دەڵێت :
( کۆمەڵێک و دەستەیەکی بچوکم لە ئەوانەی لە باڵوێزخانەدا کاردەکەن —- کە پێکهاتبون لە هەندێک ئاژانس —- ڕاسپارد بەدواداچوون بکەن بۆ دەیان سەرکردەی سیاسی عێراقی….. دەستەکە بە گاڵتەوە دەیانوت : گوایە من دەمەوێت (حامید کارزای)یەکی عێراقی دابنێم ، لەڕاستیدا بۆچوونەکەشیان ڕاست بوو … بەیانیەکیان ( جێیف بێڵز ) کە کارمەندێکی گەنجی بەهرەمەندی وەزارەتی دەرەوە بوو لە نوسینگەکەی من ، هاتە ژورەوەو دۆسیەیەکی تری لە ژیاننامە کەسیە تایبەتەکانی بۆ هێنام و وتی :
لە بارەی نوری مالیکیەوە چی دەڵێی؟ ڕات چۆنە ؟ )
زاڵمای خەلیل زاد داەڵێت : ( منیش پرۆفایل و ژیاننامەکەیم خوێندەوە ، نوری مالیکی نیشتیمانپەروەرێکی عێراقی بوو ، کاتێک لە عێراق دەرکرابوو لە تاران دەژیا ، زۆر بێ هیوابوو بوو لە ڕژیمی ئێران ، تا ئەو ڕادەیەی جارێکیان ڕەتیکردەوە بەڵێننامەی پاڵپشتی بۆ خومەینی بنووسێت… مالیکی لەگەڵ ئەوەدا کە لە سوریا نیشتەجێ بوو بەڵام وەک دەردەکەوت لەبەرژەوەندی دیمەشق کاری نەدەکرد …هەروەها ئەو کاتێک سەرۆکی ( لیژنەی بەرگریی سەر بەئەنجومەنی نیشتیمانی) بوو تۆمارێکی چاکی لەدوای خۆی بەجێهێشت ..
تاکە خاڵێکی بێزارکەر لە ژیاننامەی مالیکیدا ئەوەیە : ئەو زۆر توندو ڕەق بوو لە دۆسیەی ڕیشەکێشکردنی بەعس .. بۆیە منیش داوام لە بێیڵز کرد ئامادەکاریم بۆ بکات بۆ کۆبونەوە لەگەڵ مالیکی ) .
خەلیل زاد لە کۆتایی کتێبەکەیدا ئاماژە بە کۆمەڵێک ئەنجام و وانەی گرنگ دەکات کە لەماوەی کارکردنیدا وەک باڵوێز لەو وڵاتانە فێریان بووە ، لە ئاماژەکردن بۆ یەکێک لەو ئەنجامانە دەڵێت :
( لە ڕاستیدا دۆستایەتی و هاوبەشی کردن لە گەڵ باشترینی ڕەگەزەکانی نوخبەی سیاسی لەو وڵاتانە ، باشترین ڕێگایە بۆ ئێمە بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکانمان لەو وڵاتانەدا ، بۆ بڵاوکردنەوەی سەربازەکانمان لە دەرەوەی ئەمریکا ) .




