بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیكوردستاننوسەران

ڕابەری بزووتنەوە پیلانی نەیارانی کوردی لە گۆڕنا

ڕابەری بزووتنەوە پیلانی نەیارانی کوردی لە گۆڕنا

ژیار جەباری ✍️باسک نێت

دوای فەتواکەی وەزارەتی ئەوقافی سوریا و فتوایی جیهاد دژی کوردانی ڕۆژئاوا ، ئیتر ئەرکی مێژووی و ئیمانی و ئەخلاقی ئیسلامیەکان و زانایانی ئاینی قورس بوو ، سەرکردەو زانایەکی بوێر و دلێر پیویست بوو کە بە بیروفکرێکی ئیسلامی و ئاینی و نیشتمانی وەڵامێک بداتەوە و مێژوو بنوسێتەوە ، تا هەموو دونیا بزانێن ئێمەی کورد خاوەنی نیشتمان و ئاینی خۆمانین ، ڕێگە نەدەین هیچ کەسێک بەناوی ئاین یان نەتەوەوە خاکمان داگیربکات و ناسنامەی کوردبوون مسوڵمان بوونمان لێبسەنێتەوە، هەروا بە ئاسانی خوێنی ڕۆڵەی کورد حەڵاڵ بکات ، ئەوەی ئەم پیاوە ووتی لە دیدارێکی دە خولەکی دا:

ئەوەی سوپای سوری عەرەبی دەیکات جیهاد نییە بەهیچ شێوەیەک هەرکەسێک فتوای داوە ناماقوڵیکردووە.

ئەمە بەو واتایەدێت کاتێک ئەتانەوێت بە بەرگی ئاینەوە شەرعیەت بدەنەخۆتان بۆ داگیرکردنی خاکی کەسێکی تر ، ئەوە بزانن ئێمەش هەڵگری ئەوپەیامە پاکەین و ڕێگەتان نادەین بەبێ هیچ پاساوێک خوێنمان حەڵاڵکەن

یان لەوتەیەکی تری دا دەڵێت :
هەرکەس لەناوچە کوردییەکان پشتیوانیی کورد نەکات، زۆڵە کوردە…

ئەمە بەو واتاییە دێت ، ئێمە ئەگەر خاوەن فکر و سیایەتی جودابین ، ئاساییە ، بڵام لە کۆتاییدا یەک نەتەوەین و پارچە پارچەکراوین و خاکمان دابەشکراوە، ڕێگەتان نادەین زوڵم لەم ملیەتە بکرێت لە ژێر هەر ناوێکەوە بێت..

ئەم ووتانە و چەند ووتەیەکی تر ئەرک و بەرپرسیارەتی هێزەئیسلامیەکانی تر و ڕێکخراو زانایانی ئاینی کەمکردووە ، چونکە کاتێک دەست دەبرێت بۆچەمکەکانی دین و فتوادەدرێت لەپێناو چەند تاقم و گروپێک ئیتر پیویستە وەڵامەکان لە لایەن کەسانێکەوە بدرێنەوە کە هەڵگری ئەو پەیامەن…

زۆرجار ئەم پەیامانە لەکاتی خویدا زۆر گەورەتر و گرنگترە لە کۆبوونەوە و بەیاننامەی حیزبەکانی تر ، ئەوەی دەیان ملیۆن کورد چاوی لەسەربوو ، ڕابەری ئەم حیزبە بەیانیکرد و ئەرکی ئەوانی تری سووککرد و ئێستا ئەتوانین وەک مەرجەعێکی ئیسلامیەکان و چەتری سەحوەکەیان وێنایی بکەین ، کە بێگومان پەیامەکەیان بەدڵی تەواوی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو ، هێزێکی تری بەخشیە خەباتی بەرخودان و قوربانی ئەم گەلە.

هەربۆیە ئەم لێکدانەوەو شرۆڤانەی م.عیرفان شایانی گوێلێگرتن دەستخۆشی تەواوە ، چونکە لە ڕوانگەیەکی سیاسی و مەوزوعییەوە قسە دەکات، چەندین جار ئەوەی دووپاتکردەوە کورد نابێت بە عاتیفیانە سیاسەت بکات و پێویستە دۆخی ئێستا بخوێنینەوە بەتایبەتی لەدوای ڕاگەیاندنی ستراتیژیەتی نوێی ئەمریکا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست کە بێگومان سیاسەتیان گۆڕاوە و پێویستە کورد لەگەڵ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان خۆی بگونجێنێت….

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close