
گەرووی هورمز؛ ئێران ڕێگری لە تێپەڕبوونی سێ کەشتی دەکات
باسک نێت
سوپای پاسدارانی ئێران لە نوێترین هەنگاویدا و پاش ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی سێ کەشتی، لە ڕێگەی شەپۆلی پەیوەندیی (VHF 16)ـەوە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کەشتییەکان کرد.
بەپێی هۆشدارییەکەی سوپای پاسداران، تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک لە گەرووی هورمزدا، تەنیا لە حاڵەتێکدا ڕێگەی پێ دەدرێت کە مۆڵەتی پێشوەختەیان هەبێت و پابەندی ئەو ڕێڕەوە دیاریکراوانە بن کە لەلایەن ئێرانەوە دەستنیشان کراون.
سوپای پاسداران جەختی کردەوە؛ هەر کەشتییەک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، یان لە حاڵەتێکدا کە سیستەمی دیاریکردنی خۆکار (AIS)ـی کوژاندبێتەوە، یان لە دەرەوەی ڕێڕەوە دیاریکراوەکاندا هاتوچۆ بکات، ئەوا ڕووبەڕووی لێکەوتەکان دەبێتەوە و بەرپرسیارێتیی هەر ئەگەرێکی نەخوازراویش دەکەوێتە ئەستۆی خۆی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




