جیهانكوردستانهەواڵ

پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر كۆبونه‌وه‌

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر كۆبونه‌وه‌.

“باس له‌ میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزای توركیا بۆ هاوڵاتیان هه‌رێم كرا”

پارێزگای هه‌ولێر: باسک نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە ئێرمان تۆپچو، کونسڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد، دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوچەکە بەگشتی و برەودان بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردولا باسیان لێوەکرا.

کونسڵی تورکیا لەهەولێر، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدانی بۆردومانە ناڕەواکانی ئەم دواییەی سەر هەولێری پایتەخت دەربڕی و هیوای زو چاکبونەوەی بۆ برینداران و گەڕانەوەی ئارامی و ئاشتی بۆ ناوچەکە خواست.

 لای خۆییەوە، پارێزگاری هەولێر سوپاسی هەڵوێستەکانی کۆماری توركیا و کونسڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر كرد بۆ هاوسۆزی و هاوخەمیان.

لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا، كە تایبەت بو بە میکانیزمی نوێی وەرگرتنی ڤیزا، کونسڵی تورکیا ڕونکردنەوە و بەرچاو ڕونیدا کە گۆڕانکارییەکان تەنها لە ئاستی کۆمپانیای جێبەجێکاردا بوە و ڕێکارەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە پیدانی ڤیزا نەكراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close