
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە مووشەکێکی بالیستیک کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، ئاسمانی تورکیای بەزاندووە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم مووشەکە لە لایەن سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی پەیمانی ناتۆ (NATO) کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون، پێشگیری لێکراوە و لە ئاسماندا تێکشکێنراوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا جەختی کردەوە کە هەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان و بە وردی چاودێری پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




