
ناوەڕۆکی گەڕی دووەمی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بڵاوکرایەوە
باسک نێت
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە ئێران ئەمڕۆ چەند پێشنیازێکی نوێی بۆ ئەمریکا خستووەتە ڕوو، بریتین لە:
ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی سێ ساڵ.
گواستنەوەی بەشێک لە یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات (بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ ڕووسیا).
دەستپێکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی داهاتوو نێوان ئەمریکا و ئێران، لە ئەگەری هەڵگرتنی سزاکاندا.
ئێران دژی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی و جەخت لە وەرگرتنی ئیمتیازی گەورە دەکاتەوە، وەک هەڵگرتنی سزاکان و دەستگەیشتن بە سەرچاوە نەوتییە سنووردارکراوەکانی.
لەلایەکی ترەوە، ئەمریکا داوای ڕاگرتنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەروەها دانانی سنوور بۆ بەرنامەی موشەکیی ئێران دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




