بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیعێراقكوردستانهەواڵ
مەکتەبى سیاسی بزووتنەوەى ئیسلامى لەشارى سلێمانى کۆبووەوە

مەکتەبى سیاسی بزووتنەوەى ئیسلامى لەشارى سلێمانى کۆبووەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 28 ى شەعبانى 1447 کۆچى بەرامبەر 16-2-2026 زایینى ، بە سەرپەرشتى مامۆستا عرفان عەلى عبدالعزیز رابەرى گشتى ، مەکتەبى سیاسی کۆبوونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجامدا.
سەرەتا رابەرى گشتى بەبۆنەى هاتنەوەى مانگى رەمەزانى پیرۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەى موسڵمانانى کوردستان کرد و هیواى خواست بیکەینە دەرفەتى بۆ بەخۆداچوونەوەو پاکبوونەوەى دەروونمان و بەهێزکردنى یەکڕیزیی و برایەتى ئیسلام خوازان.
پاشان تاوتوێی ڕەوشى عێراق و کوردستان کراو ئەو ئاڵۆزی و کێشانەى رووبەرووى ناوچەکە دەبنەوە ، ئاماژەی بۆئەوە کرد، پێویستە هەرێمەکەمان و ئیسلامخوازان بە حەکیمانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن .
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەى مەکتەبى سیاسیى باس لە دواکەوتنى پێکنەهێنانى حکومەتى هەرێم و ئەو ئاستەنگانەى دروست بووە کە دەبێتە هۆى بارگرانى بۆ سەر هاوڵاتیان و مەترسى بۆ سەر هەرێمى کوردستان، جەختلەوە کرایەوە هەرچى زوترە نێوماڵى کورد یەک بخرێت و بەرژەوەندى تەسکى حیزبى وەلا بنرێت و لە خەمى خزمەتکردنى هاوڵاتیانى کوردستان بن، چونکە لەم نێوەندەدا تەنها ئەوان زەرەرمەندن ، لە ڕووى زیادکردنى نرخى کارەباو باج و رسومات و دواکەوتنى موچەش کێشەى سەرەکییە بۆ خەڵک.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەى مەکتەبى سیاسیى باس لە ڕۆڵى بزووتنەوەى ئیسلامى کرا لە مەڕ داکۆکى کردن لە دۆزى رەواى میللەتى موسڵمانى کورد کە هەمیشە لەو پێناوەدا قوربانى داوەو هیچ کەس ناتوانێت موزایەدەى بەسەردا بکات، لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ڕەوشى نێوخۆى بزووتنەوەى ئیسلامى تیشکى خرایە سەروو هەموان دڵخۆشبوون کە ئەم بزاڤە ئیسلامییە لە گەشەکردندایەو هیواو ئومێدى موسڵمانانى کوردستانەو هەموولایەک بەڕێزەوە لە مێژوو خەباتى دەروانن دوپات کرایەوە. دەبێت سەرکردایەتى بزووتنەوەو ئەندامان و دڵسۆزانى لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتیەدا بن.




