
لە ئەنجامی تێکشانی فڕۆکەیەک لەکاتی نیشتنەوەی دا لە فڕۆکەخانەی مووانی باشووری رۆژئاوای کۆریای باشوور، 96 کەس گیانیان لەدەستدا.
باسک نێت
دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریای باشوور پێشبینی دەکەن؛ ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە زیاد بکات.
رووداوەکە ئەمڕۆ (یەکشەممە، 29-12-2024) روویدا. لەکاتی نیشتنەوەی دا فڕۆکەکە کە سەر بە کۆمپانیای جیجۆی کۆریای باشوورە، لە فڕگەی خۆی لادەدات و دواتر تێکدەشکێت و ئاگری تێبەردەبێت.
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی کۆریایی باشوور، فڕۆکەکە لە شاری بانگکۆکی پایتەختی تایلاند بەرەو ئەو شارەی کۆریای باشوور هاتووە و 181 کەسی تێدا بووە.
لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم فڕۆکەیە کە دەکەوێتە خوارەوە، هەفتەی رابردووش فڕۆکەیەکی هێلی ئازاربایجان کەوتە خوارەوە
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




