كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ئەمساڵ دەدرێت

شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد گەڕاونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان یەکلابکرێتەوە.

باسک نێت

ئەمڕۆ پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ئابووری، بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدرێت و دەرئەنجامەکان دەردەکەون.

بە گویرەی زانیارییەکان شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لەماوەی سەردانەکەیان بۆ بەغداد لەگەڵ هاوتاکانیان لە لیژنەی دارایی کۆبوونەتەوە و لیستی مووچەیان بە وردبینیی تەواوەوە داوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام لەماوەی سەردانەکەیان تەیف سامی، وەزیری داراییان نەبینیوە.

سەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو ٤٣٠ ملیار دینارەى پێشتر بڕیاری خەرجکردنى درابوو، بەئەگەرێکی زۆرەوە پێش ساڵی تازە بۆ مووچەی مانگى ١١ خەرجدەکرێت، بەڵام مووچەى مانگى ١٢ ناردنى پارەکەی و دابەشکردنى دەکەوێتە ساڵی نوێوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close